بۆمبی بنزیمە دەتەقێنێتەوە؟ ئەمشەو فەرەنسییەکان چاوەڕوانی دیشامپن

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ ئامادەکاری بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کردووە و بڕیارە ئەمشەو لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئاشکرابکات.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی دەربارەی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا نوسیویەتی، ڕەنگە ئەمشەو دوای کاتژمێر هەشت (بەکاتی ئەوروپا)، دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری کەڵەشێرەکان بۆمبێکی گەورە بتەقێنێتەوە و دوای پێنج ساڵ دابڕان کەریم بنزیمە بانگهێشت بکاتەوە.

بەهۆی کەیسی ڤالبوێنا و خراپ مامەڵەکردن و بەکارهێنانی وێنای یاریزانەکە لەنێو هاورێکانی و کەسانی نەناسراودا، کەریمی بەڕەگەز جەزائیری لەلایەن دادگاکانی فەرەنساوە چەند جارێک بانگهێشتکرا، تاوەکو ئێستا کەیسەکە بە زیندوویی ماوە و یەکلایینەکراوەتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی “لێس بلوس” لە ساڵی 2016وە بانگهێشتی پێکهاتەی فەرەنسای نەکردووە.

لەم وەرزەدا “بێنز” ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بە باشترین یاریزانی فەرەنسی دەرەوەی فەرەنسا دەستنیشانکراوە، کە ئەوەش بەرزترین خەڵاتی وەرزشیی و ڕێزلێنانە بە یاریزانێک دەدرێت.

لیکیپ پێیوایە، لەم چەند کاتژمێرەی ڕابردوودا و دوای هەڵبژاردنی بنزیمە بەباشترینی فەرەنسا، شتێک لە ناوخۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا گۆڕاوە و فشارێکی قورسیان لەسەر دروستبووە، بۆیە ئەگەرهەیە دووبارە هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید بانگهێشتبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

سەلەفییەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بۆمبی تەوقیتکراو یان داردەستی دەسەڵات؟

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو دژی كوشتنی چالاكوانان لە بەغداد و شارەكانی دیكە خۆپیشاندان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share