بودجەی گواستنەوەکانی بەرشلۆنە چەندە؟

یانەی بەرشلۆنە چەند گرێبەستێکی بۆ بەدەستهێنانی پێشوەختەی دارایی (الروافع المالیە) لەگەڵ کۆمپانیاکان واژۆ کردووە، بەڵام تەواوی داهاتەکان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکار ناخەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئیدارەی لاپۆرتا لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 لە توانایدا دەبێت 200 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەکان تەرخان بکات، ئەو بڕەش بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکانی لیڤاندۆڤسکی، جول کوندی، بێرناردۆ سیلڤا، ڕافینیا بەکار دەخرێت.

هەروەها بڕێک پارەیان بەردەست دەبێت بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ سیزار ئازپیلیکوێتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ، ئەگەر بێتو یانەی چێڵسی سەرکەوتوو نەبێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.

یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو ئەم ساتە نەیتوانیوە هیچ یەکێک لە داواکراوانی چاڤی بکڕێت، بەڵام شارەزایان پێیان وایە بەر لە گەشتی هاوینە چەند گرێبەستێک یەکلایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share