ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەستدەكاتەوە بە دانیشتنەكانی، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش، سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دیاریدەكات و خوێندنەوەش بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنەكە له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ ئەنجام دەدرێت، ته‌وه‌رێكی كۆبوونهوەكەش بریتییە لە ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنی (مونا یوخەنا یاقو) بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها خوێندەوە دەكرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای ڕه‌سمی پولی عێراقی ژماره (71)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ژماره (22) ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان.
یەكێكی دیكە لە بڕگەكان، خوێندنەوەیە بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو، هەروەها پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان.
بڕیارە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەش بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژماره 30 بكات.