نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخەكەی نزیك بووەتەوە لە 70 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە 69.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە سەروو 66.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە كرانەوەی بازاڕەکان و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆوە هەیە لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، بۆیە پێشبینییەكان لەبارەی خواست لەسەر نەوت لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەمڕۆ دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئەمشەوەوە،…
زیاتر ببینە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدات بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share