ئەردۆغان كوژرانی سەركردەیەكی باڵای پەكەكەی ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری تورکیا کوژرانی بەرپرسی گشتی پەکەکەی لە سوریا ڕاگەیاند، بەڵام تائێستا پەکەکە بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی توركیا، ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کۆبونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاندووە، سۆفی نورەدین له‌ ئه‌نجامی كاری دور و درێژی ده‌زگای هه‌واڵگری میتدا، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باكوری عێراقدا کوژراوە.

بەوتەی سەرۆككۆماری توركیا، ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەستیلە چەندین چالاکیدا هەبووە و دەڵێت، “سۆفی نورەدین یەکێک بووە، لەو کەسانەی فەرمانی شەهیدکردنی 13 مرۆڤە بێتاوانەکەی ئێمەی لە ئۆپەراسیۆنی گارە دابوو، هەروەها بەرپرسیار بووە لە هێرشکردنە سەر سەربازانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتوندا”.

هاوكات، تائێستا پەکەکە بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژرانی ئەو سەرکردەیەی نەداوە.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك ساختەکارێک بە 16 ملیۆن دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share