لە كەركوك ساختەکارێک بە 16 ملیۆن دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ساختەکارێکی بە 16 ملیۆن دۆلاری ساختەوە دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاژانسی هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “هێزەکانیان دوای چاودێری کردنێکی ورد، ئەمڕۆ دووشەممە تۆمەتبارێکیان لە کەرکوک دەستگیرکردووە، کە مامەڵەی بە دراوی ساختەوە کردووە”.

ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی 16 ملیۆن دۆلاری لە جۆری 100 دۆلاری پێبووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، لە لێکۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەكە دانیبەوەداناوە، کە بە ئامێری چاپکردن ئەو پارانەی چاپکردوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای پشکنینی ماڵەکەی ئامێری چاپكردنەکە و ئەو کەلوپەلانەی لە ساختەکردنی دراودا بەکاریهێناوە دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: داتای مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە. هەنا ئیسماعیل،…
Total
0
Share