وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: له‌ ڕێگه‌ی سێ پرۆژه‌یاساوه‌ هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی سێ پرۆژە یاساوە، هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ دەڕخسێنن لە کەرتی تایبەتدا.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگەی سێ پرۆژە یاسای گرنگ هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەرخسێنن لە کەرتی تایبەتدا.

باسیلەوەشكردووە، وەزارەتەكەیان لە دوای ئامادەکردن و تاوتوێکردنی سێ پرۆژە یاساكە، کە بەمنزیکانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، دەبێتە ڕەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.

بەوتەی وەزیری كشتوكاڵ، پەسەندكردنی پرۆژە یاساكان دەبێتە هۆی، دامەزراندن و دەستەبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیای دەرچووان لەکاتی دامەزراندنیان لەکەرتی تایبەتدا.

هەروەها “دامەزراندنی لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان”.

بێگەرد تاڵەبانی لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئەمڕۆ بۆهەمان مەبەست لەگەڵ لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەت و حکومەتی هۆڵەندا كۆبونەوەی ئەنجامداوە، بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی توێژینەوە و تاقیگەکان و دروستکردنی پرۆژەکانی ئاو و ئاودێری و پێدانی قەرزی درێژخایەن، هەروەها هێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ جوتیاران”.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێك: پنتاگۆن سوپایەكی نهێنی دروستكردووە كە بە گەورەترینی جیهان دادەنرێت

بابەتی دواتر

لە كەركوك ساختەکارێک بە 16 ملیۆن دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share