حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد

دوای کۆبوونەوەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی نوێی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و وتی، “دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم خۆیان ڤاکسینە بکەن”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان دوای کۆبوونەوەکە ڕێکارەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاند:-

یەکەم: تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت خۆیان ڤاکسین کردبێت.

دووەم: پێویستە تا سەرەتای مانگی کانوونی یەكەم واتە 12 هەموو مامۆستایان و خوێندکارانی تەمەن گونجاو بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆیان کوتابێت.

سێیەم: بەستنی ماسک لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەکرێتە ناچاری.

چوارەم: چالاکیی گردبوونەوە و کۆبوونەوەی گەورە ڕێگای پێنادرێت و قەدەغەیە.

پێنجەم: کارمەندانی هۆتێل و ڕێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان پێویستە بە زووترینکات خۆیان ڤاکسین بکەن.

شەشەم: تا ئەو کاتانەی دیاریكراون بۆ خۆڤاکسینەکردن و بەستنی ماسک، هەر کەسێک کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت.

حەوتەم: پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەشتەم: پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.

نۆیەم: دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیاربدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

دەیەم: لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

یانزەیەم: پێویستە پۆلیسی ھاتوچۆ ڕێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
Total
0
Share