خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی كەركوك ڕاگیرا

وەزیرێكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کارکردن بە بڕیاری دابەشکردنی زەوییەكانی کەرکوک ڕاگرت، بەوەش دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمان بەسەر جوتیارانی عەرەبدا، لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی ئەو پارێزگایە نامێنێت.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، “وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەفەرمی بەنوسراوی ژمارە 1020 ئاگاداریکردینەوە، کە کارکردن بەبڕیاری دابەشکردنی زەوی کەرکوک ڕاگیراوە، تاکێشەکە، بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە یەکلایی دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ” لە دوای ئەو بڕیارەوە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێت، زەوییەكانی کورد و تورکمان، بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبکات”.

خالید شوانی باسیلەوەشكرد، ” دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق و ئاڕاستەکردنی نوسراوی فەرمی بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەكەی دەركردووە .

پێشتر چەند جارێك، جوتیارانی كورد و توركمان ڕەخنەی ئەوەیان لە ئیدارەی پارێزگاكە گرتووە، كە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان دەداتە جوتیارانی عەرەب، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێك گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

85 دادوەر نەخشەڕێگای چاکسازییان لە سیستمی دادوەریی هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێك: پنتاگۆن سوپایەكی نهێنی دروستكردووە كە بە گەورەترینی جیهان دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆمبێك لە كەركوك تەقییەوە

تەقینەوەی بۆمبێك لە كەركوك ڕوویدا و پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share