سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەكاردەبێت

بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا لە ناوچەكەدا دەستبەكاردەبێت

مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سبەینێ لە قۆناغی یەکەمدا ژووری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنورەکەدا دەستبەکاردەبێت.

ئەو لێدوانەی سەنگاوی ئەمڕۆ لە پاش سەردانی وەفدێكی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی هێزەكانی 70 بوو بۆ ناوچەكە.

پێشتر لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی 2ی ئەم مانگەی لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق تاوتوێی كاراكردنەوەی سەنتەرەكانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە كەركوك، موسڵ، دیالە و مەخمور كرا، كە پێشتر بەهۆی بوونی تێبینی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە كارەكانی ڕاگیرابوون.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، سەنتەرە هاوبەشەكانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەخێرایی كارابكرێنەوە و سەرۆک وەزیرانیش لیژنە تایبەتمەندەکانی ڕاسپارد کارەکانیان لەو بارەیەوە دەستپێبکەن و بەمنزیكانەش شاندێك بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات”.

كاراكردنەوەی كاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا پاش ئەو هێرشانە دێت كە بەمدواییە بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكان ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

مێردمنداڵێك لە ئاوی زێی گەورە خنكا

بابەتی دواتر

85 دادوەر نەخشەڕێگای چاکسازییان لە سیستمی دادوەریی هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share