خاڵی لاوازی بەرشلۆنە لەکوێدایە؟

بەرشلۆنە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئەمریکی یاریکرد، یارییەکەشیان بە ئەنجامی (6-0) بردەوە.

ماڵپەڕی “تریبونا” شیکارییەکی بۆ تەکنیکی یاریزانان و خۆگونجاندنیان لەگەڵ کەشی یارییەکەدا کردووە، دەریانخستووە کە لە ڕووی هێرشبەرییەوە زۆر بەتوانان، بەڵام لە هێڵی بەرگریدا کێشەی گەورەیان هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، کێشەی بارسا لە باڵی چەپی بەرگریکردندایە، لە ئەگەری بەشدارینەکردنی جۆردی ئەلبا بەهیچ شێوەیەک متمانە بە ئەلێکس باڵدی ناکرێت، لە هەمان کاتدا ئەوەی کێشەکەی قوڵتر کردووەتەوە ئێریک گارسیای سەنتەری بەرگرییە، کە نەیتوانیوە لە باڵی چەپەوە یاریدەی باڵدی بدات.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا گواستنەوەکانی هاوینە کۆتایی نەهاتووە، یانە کەتەلۆنییەکەش پێویستی بە کڕینی سەنتەر و باڵی بەرگری چەپە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر‌ مانچسته‌ر یونایتد…
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share