چێڵسی لە ناگیلسمانەوە نزیکە و لوکاکو دەگەڕێتەوە

بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ئاست و ئەنجامەکان بێهیوابوون، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشنەوە کردووە.

ڕۆژنامەی “تایمز” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی چێڵسی توانیویانە بەفەرمی پەیوەندی لەگەڵ جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی پێکبهێنن، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە نەیانتوانیوە گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، “چێڵسی بەدوای ڕاهێنەرێکی هەمیشەییدا دەگەڕێت، ناگیلسمان لە داهاتوودا گرێبەستی گونجاوی پێشکەش دەکرێت.”

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ئینتەر میلان لە ئاستی ڕۆمێلو لوکاکوی هێرشبەری بەلجیکی ڕازی نین، بڕیاریانداوە لە کۆتایی وەرزدا دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی، ڕەوانەی “بلوز”ی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share