بەفەرمی.. تێر شتیگن بەشداری یورۆی 2020 ناکات

گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بەرشلۆنە، مارک ئەندرێ تێر شتیگن بەفەرمی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەشداریناکات.

شتیگن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە نوسیویەتی، ” بەهۆی دۆڕاندنمان لە کۆتا هەفتەی لالیگا و لەدەستدانی چانسی چنینەوەی نازناوەکە هەست بە بێهیوابوون دەکەم، دوای سەرەتایەکی ئاڵۆز، کاردانەوەی بەهێزمان نیشاندا و 19 بردنەوەمان بەبێ دۆڕاندن تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا نەمانتوانی پارێزگاری لە ئاستبەرزی و ئەنجامە باشەکانمان بکەین”.

گۆڵپارێزەکەی “دای مانشافت” نوسیویەتی، ” لەگەڵ ستافی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتین و بڕیارماندا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی تەواوکاری بۆ پێکانی ئەژنۆم، خەمبارم کە ناتوانم بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکەم”.

هەروەها نوسیویەتی، ” پاش چەندین ساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماڵەکەی خۆم هاندەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەم دەبم، هیوادارم نازناوەکە بەدەستبهێنین، دوای حەوانەوەکانی هاوینە و گەڕانەوەمان بۆ یاریگا، هیوادەخوازم لەپاڵ هاندەرانماندا دەست بە یاریکردن بکەمەوە، بیری هاندەران دەکەم، سوپاس بۆ پاڵپشتی و هاوکاریتان بەدرێژایی وەرزێکی قورس، تەندروستی هەمووان باشبێت..”.

شتیگن لەڕێگەی پۆستەکەیەوە ئاشکرایکردووە، کە لە یورۆی 2020 بەشداریناکات و ئەوەش دەرفەت بە مانوێل نۆیەری ئەفسانەی گۆڵپارێزانی وڵاتەکە دەدات، وەک تاکە گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری پاڵەوانێتییە ناودارەکەی کیشوەری پیر بکات.

بابەتی پێشتر

ژاپۆنییەکان دژی ئۆڵۆمپیاد دەوەستنەوە

بابەتی دواتر

كاتی سەردانی شاندە تەكنیكیيەكەی هەرێم لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلینگهام پێکانی هەیە

بیلینگهام لە یارییەکەى رایۆڤالیکانۆ توشی پێکان بووە و تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنێت.ز تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید ئەنچیلۆلی…
Total
0
Share