لێدوانی كومان پێش یارییەكەی ڕایۆڤاییكانۆ

// ئێمە گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ پزیشكەكان، دوودڵی پێكانی یاریزانەكانین، پێدری تووشی پێكان بووەتەوە و كاتی گەڕانەوەی ئاراوخۆ و دێمبیلی دیارنییە

// ئێمە پێویستمان بە دێمبیلی-یە و دەمانەوێت بمێنێتەوە، هەوڵ دەدەین بە شێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین

// ئێمە لە باشكردنی دۆخی یاریكردنمان نزیكین، دەزانم ئەنجامی كلاسیكۆ ناخۆشبوو

// دەمەوێت چێژ ببینم لە ڕاهێنەرایەتیم

// دەزانم لە بەرشەلۆنە پێویستە هەمیشە براوە بیت، بەڵام تیپەكە دەتوانێت وەڵامدانەوەی هەبێت

// هەندێ شت وەك ڕاهێنەر پێم ناخۆشە، بەڵام پێشم خۆشە لەگەڵ یاریزانەكان بم و شیكردنەوە بۆ یارییەكان بكەم، حەزم لە كەشێكی دڵگیرە

//  لە كلاسیكۆ ئەنجامەكە بەو جۆرە نەبوو كە حەزمان پێبوو، بەڵام كەشی یارییەكە خۆش بوو، بەتایبەت كە هاندەران گەڕانەوە یاریگا

// دیپای باش دەناسم، بەڵام لە چەند یاریی ڕابردوودا یەكلاكەرەوە نەبوو، دەبێت دۆخەكە وا لێبكەین باش یاریی بكات

// فاتی هەستی بە ئازار كردووە، بەڵام لەهەمان شوێنی پێشوودا نەبوو

// ئێستا ئەگوێرۆ لە دۆخێكدایە كە توانای هەیە سەرەكی بێت و ٩٠ خولەك بەشداری بكات

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

بابەتی دواتر

كێ پشتگیری مانەوەی سۆلشایەر دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share