مەرجەعێكی ئایینیی ئێران: سعودیە مەورووژێنن

یەكێك لە مەرجەعە ئایینییە دیارەكانی ئێران ڕەخنە لە گرژیی پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و سعودیە دەگرێت و دەڵێت، “هەستیاریی سعودیە مەورووژێنن”.

مەكارم شیرازی مەرجەعی ئایینیی ئێران ڕایگەیاند، هۆكاری ئەم دۆخەی ئێستا (ناكۆكیی نێوان ئێران و سعودیە) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵانەی لە ڕابردوودا كراون.

شیرازی وتی، “پێویستە وەرزی حەج بقۆزینەوە بۆ گۆڕینی بەدحاڵیبوون بە گومانی باش و گەشبینی”، وەك ئاماژەیەك بۆ دڕدۆنگیی گەلانی ئێران و سعودیە بەرامبەر بە یەكتر.

ئەو مەرجەعە ئایینییەی ئێران دەڵێت، “حەج بە سرووتی ئایینی دادەنرێت، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ پرسێكی سیاسییە تەنانەت ئەگەر دان بەوەشدا نەنێین”.

مەكارم شیرازی لەو سۆنگەیەوە داوا لە خەڵكی ئێران دەكات لە كاتی بەجێهێنانی “سرووتە ئایینییە – سیاسییەكانی حەج”دا هەستیاریی سعودیە نەورووژێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
Total
0
Share