ئێران دووبارە ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە

عەلی باقری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپی هیچ هەنگاو و چالاکییەکی کاریگەریان نەبووە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015.

لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پیتەر لاونسكی، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە پێنجەم گەڕی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان، ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە و ئاساییکردنەوەی گرژییەکان بە گرنگ دانرا.

دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لەلایەن وەزیری دەرەوەی نەمساوە بە پرسێکی گرنگ ناوبرا، کە دەبێت ئێران و ئەمریکا هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی بگرنەبەر.

عەلی باقری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی، لەگەڵ ئەوەی لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێککەوتنەکە نەکشانەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی کرداریی کاریگەریشیان نەناوە.

بابەتی پێشتر

بەمجۆرە دەتوانرێت بەر لە دوو ساڵ شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان بکرێت

بابەتی دواتر

سەركردایەتیی كۆمەڵ بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵا ڕازینەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share