سبەینێ مەسعود پزیشکیان دەگاتە بەغداد

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بگاتە شاری بەغداد و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە ئەنجامبدات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، ئامانج لێی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

بڕیارە لە سەردانەکەدا چەند رێککەوتننامە و بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئابووری و ئەمنی واژوو بکرێن.

هاوکات بڕیارە جگە لە بەغداد سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و شاری بەسرە بەشێکی دیکە لە گەشتەکەی پزیشکیان پێکبهێنێت.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمە بە یەکەمین سەردانی پزیشکیان هەژماردەکرێت بۆ دەرەوەی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share