بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە درۆن هێرشیانکردووەتەوە سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن.
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن کە بە دووریی 340 کیلۆمەتر لە سنوورە دەریاییەکانی ئێران لە دەریای عومان نزیکدەبووەوە، بە ئامانجی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، بە درۆن بۆردومانکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش بۆردومانکردنی، ئێستا زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە.