ڕێگری لە چەند چەکدارێکی داعش کراوە لە سوریاوە بگەنە خاکی عێراق

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایدەکات، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە، توانراوە چاودێریی چەند چەکدارێکی داعش بکرێت، کە لە خاکی سوریاوە ویستویانە بگەنە خاکی عێراق.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، “زانیاریی ورد گەیشتووەتە بەشی زانیاریی وەزارەتی بەرگری و لە ئەنجامدا بە کامێرا تواندراوە چاودێریی جووڵەی ئەو کەسانە بکرێت و ڕێگرییان لێبکرێت بچنە ناو خاکی عێراقەوە”.

جووڵەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا لە کاتێکدایە، کە عێراق دەیەوێت ٥٠٠ خێزانی چەکدارانی داعش، كە لە كامپی هۆڵ نیشتەجێن، لە سوریاوە بگەڕێنێتەوە بۆ خاکی عێراق و لە نزیک موسڵ نیشتەجێیان بکات.

داعش لە عێراق هێشتا لە جووڵە نەکەوتووە، لە ئەنجامدانی چالاكی و هێرش بەردەوامە و ناوبەناو ئەندام و لایەنگریان لێدەستگیر دەکرێت، دوێنێش دوو ئەندامی داعش لە ڕۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکران، یەکێک لە ئەندامەکانی داعش بەشداریی چەندین تاوانی کردووە، لەوانە کوشتنی ئێزدییەکان لە شەنگال.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

بابەتی دواتر

شاندێكی كەنەكە سەردانی هەرێم دەكات و یەكڕیزیی لایەنەكان دژی هێرشەكانی توركیا ئامانجیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share