سەرۆك كۆمار داوادەكات پێویستییەكانی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەستەبەربكرێن

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، داوادەكات گرنگی بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بدرێت و پەیوەندیی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەهێزبكرێت.

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، پێشوازیكردووە لە شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانەوە گفتوگۆیان كردووە.

شاندەكە دوای گەڕانەوەیان لە گرتووخانەی نوگرە سەلمان سەردانی سەرۆك كۆماریان كردووە و بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، د. لەتیف رەشید داوایكردووە گرنگی بدرێت بە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێویستییەكانیان دەستەبەربكرێن و رووفاتی ئەنفالكراوان بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار بە پێویستی زانیوە “پەنا بۆ بنەمای گفتوگۆی بونیادنەرانە ببرێت و پەیوەندیی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەهێزبكرێت، بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت لە سەقامگیركردنی بارودۆخی ئابوری و ئاسایشی هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە، پۆلیسی پارێزگاكە لەماوەی سێ ڕۆژدا 40 كەسی دەستگیركردووە.…
Total
0
Share