تەقەمەنی لە نزیك گۆڕەكەی ئەبو مەهدی موهەندس دۆزرایەوە

حەشدی شەعبی دەڵێت، “10 تەقێنەری گولەهاوەنمان لە نزیك گۆڕەكەی ئەبو مەهدی موهەندس دۆزیوەتەوە.”

كەمێك لەمەوبەر دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد كە لە نزیك گۆڕەكەی ئەبومەهدی موهەندس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، 10 تەقێنەری گولەهاوەن دۆزراونەتەوە و ڕایگەیاند، “لە نزیك گۆڕەكەی موهەندس لە گۆڕستانی “وادی سەلام” لە نەجەف، 10 تەقێنەری گولەهاوەنمان دۆزیوەتەوە.”
لە ڕاگەیاندراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی نەجەف دا، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و دەیانەوێت بزانن سەرچاوەی ئەو كەرەستانە كوێ بووە و چۆن گەیشتوون بەو شوێنە و مەبەست لە دانانیان لەوێدا چی بووە؟ “لەكاتێكدا دەكرێت بۆ دروستكردنی بۆمب بەكاربهێندرێن.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، ئەو بەشەی گۆڕستانەكە “ڕێوشوێنی ئەمنیی توندی لێگیراوەتەبەر و لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە چاودێری دەكرێت.”
درەنگانی شەوی هەینی 3ی كانونی دووەمی ئەمساڵ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری ئەوكاتی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا هەردووكیان لەگەڵ ژمارەیەك لە كاربەدەستی حەشد و پاسەوانەكانیان كوژران.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هندستان داوا لە كارمەندە 'قەڵەوەكانی' دەكات كێشیان داببەزێنن

بابەتی دواتر

هاوردەکردنی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share