هاوردەکردنی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

لە دوو کۆبوونەوەدا لە خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان لە نێوان بەرپرسانی حکومیی هەرێم لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی بڕیاردرا هاوردەی سوتەمەنی لە هەردوو خاڵی سنوورییەوە بە میکانزمی گونجاو دەستپێبکاتەوە.

دوێنێ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەم، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و مەهدی شوستەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە هەردوو خاڵە سنوورییەکە کۆبوونەوە و بڕیاردراوە بە میکانزمێکی گونجاو ئاڵوگۆڕی سوتەمەنی دەستپێبکاتەوە.

لەبارەی ئەو تانكەرانەی سوتەمەنییان پێبووە و لە دوێنی دووشەممەوە لە دیوی ئێران ماونەتەوە و نەهاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە، ڕێگا بەو تانكەرانە بدرێت بێنە هەرێمی کوردستان و بەپێی توانا سوتەمەنییەکانیان خاڵی بکەنەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا میکانزمی گەڕانەوەی تانکەرە عێراقییەکان بۆ خاکی ئێران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و بڕیارە لەسەر ئەم پرسە هەماهەنگیی زیاتر بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بەهەمان شێوەی خاڵی سنووریی باشماخ، لە خالی سنووریی پەروێزخان کۆبوونەوە کراوە و بڕیارە میکانزمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوتەمەنی لەوێش جێبەجێ بکرێت.

بابەتی پێشتر

تەقەمەنی لە نزیك گۆڕەكەی ئەبو مەهدی موهەندس دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لەسەر سنوور ئێرانییەکان وەک یاری تێنس تەماشای شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share