شۆفێرێکی منداڵ کرێکارێکی بەنگلادیشی شێلا و کرێکارەکە گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شۆفێرێکی تانکەر کە منداڵێک بووە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لە دەستداوە و کرێکارێکی وڵاتی بەنگلادیشی شێلاوە، هەر لەوێدا کرێکارەکە گیانیلەدەستداوە.

لەسەر ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکردووە، “لە شەقامی 120 مەتری لە نزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاو کە منداڵێک شۆفێری بووە، بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لە دەستداوە و کرێکارێکی ژینگەپارێزیش لەوکاتەدا سەرقاڵی کارەکەی بووە، بەڵام منداڵەکە شێلاویەتی و لە شوێنی ڕووداوەکە کرێکارەکە گیانیلەدەستداوە”.

هاتوچۆی هەولێر داوای سەپاندنی سزای یاسایی توند بەسەر بەخێوکەری منداڵەکەدا دەکات، کە چۆن ڕێگەیداوە ئەو منداڵە، تەمەنی شیاو نییە بۆ شۆفێری، تانکەری پڕ لە ئاو بگوازێتەوە”.

بەهۆی بوونی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا، لە ڕووداوی جیاجیادا کرێکاران لە هەرێم گیانلەدەستدەدەن، دواتریش بەهۆی لاوازی و هەژاری وڵاتەکەیانەوە بردنەوەی تەرمی کرێکارەکان زۆر دەخایەنێت و زۆرجار کرێکارە بیانییەکان لە هەرێم دەنێژرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی: ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

کەشناسیی عێراق لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت. دەستەی گشتیی کەشناسی…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share