کەشناسێک: شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری دهۆکی گرتووەتەوە. هەڵکردنی با بەخێرایی، بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ئاسمانی شاری دھۆک بەتەواوی بە چینێکی چڕی خۆڵبارین داپۆشراوە و مەودای بینین بەھۆی خۆڵبارینەوە کەمبووەتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک، دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند “خۆڵبارین کاریگەریی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، بەتایبەتی کۆئەندامی ھەناسەدان و دروستکردنی هەناسەسواری”. دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان گوتیشی: “باشترە ھاووڵاتی ئەگەر بۆ کارێکی گرنک نەبێت لە ماڵ دەرنەچێت و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان دابخەن”. ھەروەھا بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دھۆک، ئومێد مایی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “کاریگەری ئەم شەپۆلە تا سبەی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت”. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed – ئاژانسی ئانادۆڵو )

شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات  و بەهۆیەوە پلەی گەرما دوو تا سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، شەوی هەینی لەسەر شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوودەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد،بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەی گەرما دوو تا چوار پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانێكدا بۆ گوندی هەرمۆتە لە سنووری كۆیە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی…
Total
0
Share