قوباد تاڵەبانی: بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكەم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەوە پیرۆزبایی لە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكەم و هیوادارم ئەم كۆنگرەیە گوڕوتینێكی نوێ بە خەبات و كار و چالاكییەكانی یەكێتیی ژنان ببەخشێت”.

دەشڵێت، “خۆشحاڵبووم كە ئەمڕۆ بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی خۆمان بۆ ژنانی كوردستان و یەكێتیی ژنان بەشدارییمان لە كۆنگرەكەیاندا كرد و رێزمان لە 35 ساڵ خەبات و تێكۆشانی رێكخراوەكە گرت لەپێناوی دابینكردنی مافەكانی ژنانی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەم مانگە مووچە خەرجدەکرێت بەڵام بۆ مانگی داهاتوو ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هێشتا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە دیارینەکراوە و لە مانگی داهاتووەوە ناردنی مووچە…
Total
0
Share