شەش گۆڕی بەكۆمەڵی دیكە لە شەنگال دۆزرانەوە

ڕووفاتی 47 ئێزدی قوربانی دەستی داعش لە قەزای شەنگال دۆزرانەوە.

نێچیرڤان سلێمان، وتەبێژی دەزگای بەڵگەنامەكان ڕاگەیاندووە، ڕووفاتی قوربانییەكان لە شەش گۆڕی بەكۆمەڵ لە گوندی (قنی) لە شەنگال دۆزرانەوە و لەلایەن تیمە پسپۆڕەكانەوە، گۆڕە بە كۆمەڵەكان هەڵدرانەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “لەنێو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا گوللـەی تفەنگ و دەمانچە دۆزرانەوە و ڕووفاتەكانیش بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی لە بەغداد بۆ مەبەستی دیارییكردنی ناسنامەی قوربانیان ڕەوانەكران، بڕیارشە دواتر بۆ شنگال بگێڕدرێنەوە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، تا ئێستا تیمە پسپۆڕەكان لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا، توانیویانە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ لە كۆی 108 گۆڕ لە ناوچەی شنگال، هەڵبدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
Total
0
Share