ئیکیرۆی کینی ناوی چووە مێژووی ماراسۆنەوە

تیتوس ئیکیرۆ، ڕاکەری کینی بە بردنەوەی ماراسۆنی میلانۆ، بووە پێنجەم خێراترین ڕاکەری ماوەدرێژی ماراسۆن لە مێژووی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان.

ئیریکۆ مەودای 42.195 کیلۆمەتری ماراسۆنی میلانۆی بە دوو کاتژمێر و دوو خولەک و 57 چرکە بڕی، کە ئەوەش پێنجەم خێراترین کاتی تۆمارکراوە لە مێژووی ماراسۆن بە درێژایی مێژوو.

بردنەوەی ئیکیرۆ لە شاری میلان تەنها بردنەوەیەک نەبوو، بەڵکو بەهێزترین ڕیکۆردی تۆمارکراوبوو لە ساڵی دا 2021 تۆمارکرا، کە پێشتر بەناوی ئلیود کیپشوجەوە بووە بە جیاوازی خولەکێک و 33 چرکە.

ڕیکۆردەکەی ئیکیرۆ جیاوازی خولەکێک و 18 چرکەی لەگەڵ ڕیکۆردی جیهانیی و پێشووی کیپشوج هەیە (کیپشوج خاوەنی ڕیکۆردێکی دیکەی جیهانییە).

لە ڕیزبەندی ڕاکەبارنی ماراسۆنی میلانۆ، ڕویبن کیپرۆپی کینی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ماوەکەی بە دوو کاتژمێر و سێ خولەک و 55 چرکە بڕی، بەهەمان شێوە بارناباس کیپتومی هاونیشتیمانی دووانەکەی دیکە لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە دوو کاتژمێر و چوار خولەک و 17 چرکە.

لەسەر ئاستی کچان، هیوت جێبەرکیدان پلەی یەکەمی ماراسۆنی میلانی بەدەستهێنا، باشترین ڕیکۆردی ساڵی 2021ی تۆمارکرد، کە دوو کاتژمێر و 19 خولەک و 35 چرکە بووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا کۆبوەوە

بابەتی دواتر

جەنەڕاڵێكی ئیسرائیل: 10 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share