جەنەڕاڵێكی ئیسرائیل: 10 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە كوژراون

جەنەڕاڵێكی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە موشەکییەكانی حەماسەوە بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 برینداریش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاوری گوردین، جەنەڕاڵی سەربازی سوپای ئیسرائیل بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، “حەماس سێ هەزار موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە، بەهۆی هێرشەكانیشەوە 10 كەس كوژراون، كە یەكێكیان سەربازە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە،” دۆخی تەندروستی 50 لە بریندارەکان ناجێگیرە.”

ئەو جەنەڕاڵە سەربازییەی ئیسرائیل جەختی لەوەشكردووەتەوە، كردەوە سەربازییەکانی وڵاتەكەی بۆسەر کەرتی غەزە زیاتر و چڕتركراون.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، لە هێرشەكانی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزە 32 هاوڵاتی كوژراون.

باسیلەوەشكردووە، تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە 174 فەڵەستینی كوژراون.

بابەتی پێشتر

ئیکیرۆی کینی ناوی چووە مێژووی ماراسۆنەوە

بابەتی دواتر

ئالێگری بۆ ڕیاڵ مەدرید و زێدان بۆ یوڤانتۆس؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کریس هیبکینز…
Total
0
Share