پێشمەرگەیەك لە ئاوی دوكاندا خنكا

لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر، دوو كەس لە كاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكان.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ، كە دانیشتووی كەركوكە و پێشمەرگە بووە لە هێزەكانی 70، لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكاوە.

وتیشی، لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن ھاوڵاتییان و پۆلیسی فریاکەوتنی دوکانەوە تەرمەکەی دەرھێنراوە.

قائیمقامی دوكان باسیلەوەشكرد، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەوە دووەمین ڕووداوی خنکانە لە ئاوی دوکاندا، لە ماوەی سێ ڕۆژەكەی جەژنیشدا سێ كەس خنكاون.

داواش لە گەشتیاران دەکات، زیاتر پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە دەریاچەكەدا مەلە نەکەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ لە کاتی مەلەکردندا گەشتیارێکی تەمەنی 40 ساڵ، كە دانیشتووی بەغداد بوو، لە دەریاچەی دوکان خنکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە. فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share