بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی سەبارەت بە ئامارە تەندروستییەكان و رووداوەكانی یەكەم رۆژ و دووەم رۆژی جەژن زانیاریی خستەڕوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تیمەكانی تەندروستی سەرەڕای ئەوەی هەمیش لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا لە ئامادەباشیدان، بەڵام لەگەڵ هەر بۆنەیەكدا سەرجەمیان زیارتر و زیاتر ئامادە ساز دەبن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
وتیشی، “لە یەكەم رۆژی جەژنەوە سەرجەم تیمەكانمان لەنێو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكرا و ئەمڕۆش لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا پێنج تیم هێندراونەتە سەیرانگای دووكان، سێ تیمی دیكەش بۆ قەرەغ و 11 تیمی دیكە لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی-دان”.
ئاشكراشیكردەوە، “لە یەكەم رۆژی جەژندا 23 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، كە زۆربەیان رووداوی هاتوچۆ بوون و هەشت لەو حاڵەتانە رووداوی هاتوچۆ بوون بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە”.
روونیشیكردووەتەوە، لەو 23 كەسە، سیانیان گیانیانلەدەسدا و ئەوانی دیكەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی كران لەوێش فریاگوزاری تەندروستیان پێشكەشكرا و ئەوانەشی پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەبووە نەشتەرگەرییان بۆكرا و بەشێك لە بریندارەكانیش گەشتیار بوون”.
جەختی لەوەشكردەوە، “پاش ئەو 23 حاڵەتە تا ئێستا هیچ رووداوێكی دیكەی سەخت رووینەداوە نە لەستنەری شاری سلێمانی و نە لە سەیرانگاكانی سنووری شاری سلێمانی”.