دیارترین كاندیدەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران كێن؟

بەشێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران

ڕۆژی شەممە ئەو وادەیە كۆتایی هات كە تایبەت بوو بە خۆپاڵاوتن بۆ كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 300 كەس، كە زۆرینەیان لە ناوە ناسراوەكانن، فۆڕمیان پێشكەشكرد.

پێشبینی دەكرێت لیستی كۆتایی كاندیدان زۆر لەو ژمارەیە كەمتر ببێتەوە، دوای ئەوەی ناوەكان ڕەوانەی ئەنجومەنی داڕشتنەوەی دەستور دەكرێت، كە دەسەڵاتی پەسەندكردنیانی هەیە لەسەر بنەمای توانای كاندیدان و چەسپاندنی خۆپاڵاوتنەكەیان.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران لە 18ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بۆ جێگرتنەوەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێستا، كە كە لە ساڵی 2013وە و دوو خولی سەرۆكایەتییە لەو پۆستەدایە و ماوەی سەرۆكایەتییەكەی كۆتایی دێت، ئەمەش ئەوپەڕی وادەی ڕێگەپێدراوی دەستورییە، كە بریتییە لە دوو ویلایەتی یەك لەدوای یەكی سەرۆكایەتی.

بەپێی خشتەی فەرمی، بڕیارە لیستی كۆتایی كاندیدان لە 26 یان 27ی ئایار ڕابگەیەندرێت، دواتریش هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 ڕۆژ دەستپێدەكات.

لەنێو لیستی كاندیدەكاندا ژمارەیەك ژن هەن، بەڵام تەنها ژنە كاندیدێك ناسراوە. پێشتر ئەنجومەنی داڕشتنەوەی دەستور هیچكات كاندیدی ژنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەندنەكردووە، لەكاتێكدا عەباس عەلی كدخدائی، وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنەكە لەم مانگەدا دوپاتیكردەوە، هیچ هۆكارێكی یاسایی نییە ڕێگربێت لەبەردەم خۆپاڵاوتنی ژنان بۆ ئەو پۆستە.

دیارترین كاندیدەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران:

– مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشوو لەنێوان ساڵانی 2005 و 2013 (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– عەباس ئاخوندی، وەزیری پێشووی گواستنەوە (ڕیفۆرمخواز)

– مەسعود بزشكیان، پەرلەمانتار (ڕیفۆرمخواز)

– مستەفا تاج زادە، جێگری پێشووی وەزیر (ڕیفۆرمخواز)

– سەعید جەلیلی، ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە هەڵبژاردنەكانی 2013ش خۆی كاندید كرد (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێستا (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– شەمسەدین حسێنی، پەرلەمانتار (نەریتخواز)

– حسێن دەهقان، ڕاوێژكاری ڕابەری باڵا، وەزیری پێشووی بەرگری (نەریتخواز)

– ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لە ساڵی 2019وە، پاڵێوراوی سەرۆكایەتی لە ساڵی 2017 (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– عەلی ڕەزا زاكانی، پەرلەمانتار (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– موحسین ڕەزائی، ئەمینداری كۆبەندی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ڕژێم و سەركردەی پێشووی سوپای پاسداران، خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان لە 2005 و 2009 و 2017 پاڵاوت (نەریتخواز)

– حەسەن سوبحانی، پەرلەمانتاری پێشوو (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– زەهرا شوجاعی، سەرۆكی پارتی ژنانی چاكسازیخواز و ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك (ڕیفۆرمخواز)

– محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری كار (ڕیفۆرمخواز)

– مەحمود سادقی، پەرلەمانتاری پێشوو (ڕیفۆرمخواز)

– عزەتوڵا زرغامی، سەرۆكی پێشووی دەستەی بەخشی فەرمی (نەریتخواز)

– محەمەد عەباس، وەزیری پێشووی وەرزش (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– فەرەیدون عەباسی، پەرلەمانتار و سەرۆكی پێشووی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– ڕۆستەم قاسمی، وەزیری پێشووی نەوت و یاریدەدەری كاروباری ئابوریی فەرماندەی فەیلەقی قودس (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– ئەمیر حسێن قازیزادە هاشمی، پەرلەمانتار (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– عەلی لاریجانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی شورا (2008 و 2020) و پاڵێوراوی سەرۆكایەتی لە 2005 (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– موحسین هاشمی ڕەفسنجانی، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی تاران و كوڕی سەرۆكی پێشوو عەلی ئەكبەر هاشمی ڕەفسنجانی (ڕیفۆرمخواز)

– عەبدولناسر همتی، پارێزگاری بانكی ناوەندی (ڕیفۆرمخواز)

– سەعید محەمەد، ئەفسەر لە سوپای پاسداران (نەریتخوازی ڕادیكاڵ)

– عەلی مەتهەری، پەرلەمانتاری پێشوو (نەریتخوازی میانڕەو)

– موحسین مهری عەلی زادە، جێگری پێشووی سەرۆك (ڕیفۆرمخواز)

بابەتی پێشتر

عێراق بەنیازی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانییە

بابەتی دواتر

خوێندنی ناوپۆل دەستیپێكردەوە و تا كۆتایی ساڵی خوێندن ڕاناگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share