(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لوتکەی کالچیۆی لە ئینتەر بردەوە و چاوەڕوانی کەوتنی ناپۆلییە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 37ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس ڕوبەڕووبوونەوە و کریستیانۆ و هاوڕێکانی بردنەوەیان تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە یاریگای یوڤی ئارینا میوانداری ئینتەرمیلانی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 24 و 45 و 88 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، خوان کوادرادۆ (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی ئینتەرمیلان لە خولەکەکانی 35 و 86 لەلایەن ڕومیلۆ لوکاکۆ و جۆرجیۆ کیلینی (بەهەڵە) تۆمارکران.

https://streamable.com/mse3me

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی یوڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 75 و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ، لە بەرامبەردا ئینتەرمیلان لە 88 خاڵدا وەستایەوە و پێشتریش پلەی پاڵەوانی خولەکەی بەدەستهێنابوو.

سەرکەوتنی ئەستێرەکانی لاڤیکیا سنیۆرا گرنگییەکی ئەوتۆی بۆ پێرلۆ و یاریزانەکانی هەبوو، بەوپێیەی لە کۆتا گەڕی خولی ئیتاڵیا بە بردنەوەیان و لەهەمان کاتدا شکستی یەکێک لە ناپۆلی یان میلان، دەتوانن لە پلەی چوارەمدا بلیتی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share