فێراری ساڵی 2021 چی پێدەکرێت؟ بەرانبەر مێرسیدس کۆڵیانداوە ..

تیمی فێراری بۆ وەرزی 2021 ئامانجی پلەی سێیەمە

تیمی فێراری ئیتاڵی، بۆ وەرزی 2021ی فۆرمولا وەن پلانی داڕشتووە کێبڕکێی پلەکانی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندی بکات.

بەڕێوبەری تیمی فێراری ئیتاڵی، ماتیا بینیتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ئامانجی سەرەکی تیمەکەی بۆ وەرزی نوێی فۆرمولا وەن ئاشکرادەکات و دووپاتیدەکاتەوە، بەدەستهێنانی پلەی یەکەم مەحاڵە و هەوڵدەدەن لە وەرزی 2022 بگەڕێنەوە لوتکە.

تیمە سوورە مێژووییەکەی ئیتاڵیا “فێراری”، وەرزی ڕابردوو 2020 لە ڕیزبەندی شۆفێراندا بەهۆی کەمتەرخەمی و کۆتاییهاتنی بۆندەکەیەوە سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی بەتەواوی لەدەستدا، چارلیس لیکلێری شۆفێری دووەمیش لە پلەی حەوتەمدا خۆی گرتەوە.

لەسەر ئاستی تیمەکان، فێراری پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، کە ئەوە بۆ مێژووی ئیتاڵییەکان لێدانێکی قورس بوو.

ماتیا بینیتۆ لە نێوان کارلۆس ساینز (ڕاست و چارلیس لیکلێر (چەپ)

ماتیا بینیتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت، ” ئەو تیمانەی وەرزی ڕابردوو لە لوتکەدابوون بۆ وەرزی نوێ بەهێزتر دەبن، ئێمەش بزوێنەری نوێمان دابینکردووە کە لە بزوێنەرەکانی پێشوو بەهێزترە، چەندین ساڵە تەنها ئێمە ڕکابەری تیمی مێرسیدس بووین، هەوڵدەدەین بۆ وەرزی داهاتوو پلەی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندی بەدەستبهێنین، ئەگەر بمانەوێت بگەڕێینەوە لوتکە دەبێت لە سەرەتای 2022 هەوڵبدەین”.

لە وەرزی نوێدا کارلۆس ساینزی ئیسپانی وەک شۆفێری سەرەکی تیمی فێراری دەستبەکاردەبێت لە پاڵ چارلیس لیکلێر، لەبەرانبەردا تیمی مێرسیدس کە لەهەموو ڕووەکانەوە باشترینی جیهانە، لویس هامیڵتنی بەریتانی وەک شۆفیری یەکەم و ڤاڵتێری بوتاس وەک شۆفێری دووەم بەگەڕدەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی تورکیا وەڵامی داواکەی مەلا عەلی کەڵەک بۆ چارەسەری ئیبراهیم تاتڵیساس دەداتەوە

بابەتی دواتر

مێسی 13 ڕۆژی ماوە و لەگەڵ کەسدا قسەی نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share