توتۆ سپۆرت لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی لاوی ئاڵتونی ئاشکراکرد

 

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی بەخشەری خەڵاتی لاوی ساڵ، یاخود لاوی ئاڵتونی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ ساڵی 2020 پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت خەڵاتی هەژدەیەمی لاوی ئاڵتونی پێشکەش بە یەکێک لە بەهرەدارەکانی ئەوروپا دەکات، ئەوانەی لە وەرزی 2019/2020 باشترین ئاستیان لەگەڵ یانەکانیان پێشکەشکردووە، مەرجیشە یاریزانی دیاریکراو تەمەنی لەخوار 21 ساڵەوە بێت.

بەخشینی خەڵاتەکە بە دوو شێواز دەبێت، خەڵاتی سەرەکی کە پێکهاتووە لە خەڵاتی لاوی ئاڵتونی بە دەنگی 40 ڕۆژنامەنوسی ناودار لە ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لەنمونەی مارکا، ئاس، موندۆ، سپۆرت، بێلد سپۆرت، دەیلی مەیڵ، تایمز و چەندینێکی دیکەوە دیاریدەکرێت.

خەڵاتی دووەم بریتییە لە خەڵاتی لاوی ساڵ کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەنگی لەسەردەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هاندەران لە ڕێگەی ماڵپەڕی توتۆ سپۆرتەوە دەنگ بەباشترین دەدەن.

وەرزی ڕابردوو جواو فیلێکسی پۆرتوگالی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک باشترین بەهرەی ئەوروپا دیاریکرا، هاندەرانیش لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ماتیۆ جیندۆزی فەرەنسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسیناڵیان هەڵبژارد.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە “توتۆ سپۆرت” لە کۆی 100 پاڵێوراو ناوی 20 لاوی بەهرەداری وەک لیستی کۆتایی ڕاگەیاندووە، کە دەنگدان بۆ دیاریکردنی باشترینیان دەستپێدەکات و کاندیدەکانیش ئەم یاریزانانەن:

  1. میچێل بەیکەر (پاریس سانت جێرمان)
  2. ئیدواردۆ کاماڤینگا (ستاد ڕینس)
  3. جۆناسان داڤید (لیل)
  4. ئالفۆنس دەیڤیز (بایرن میونشن)
  5. سێرجیۆ دێست (بەرشلۆنە)
  6. فابیۆ سیلڤا (وڵڤەرهامپتن)
  7. ئانسو فاتی (بەرشلۆنە)
  8. فیڵ دۆدین (مانچستەر سیتی)
  9. ڕیان گراڤینبێرخ (ئەیاکس ئەمستەردام)
  10. ماسۆن گرینوود (مانچستەر یونایتد)
  11. ئێرلینگ هالاند (بوروسیا دۆرتمۆند)
  12. کالوم هودسۆن ئودۆی (چێڵسی)
  13. دیان کولۆسێڤیسکی (یوڤانتۆس)
  14. ڕۆدریگۆ گوس (ڕیاڵ مەدرید)
  15. ڤینیسیۆز جونیۆر (ڕیاڵ مەدرید)
  16. بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)
  17. جادۆن سانچۆ (بوروسیا دۆرتمۆند)
  18. ساندرۆ تۆنالی (ئەی سی میلان)
  19. فیران تۆرێس (مانچستەر سیتی)
  20. دۆمینیک سۆبۆزلای (ڕێدبول سالزبۆرگ)
بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی کەتەلۆنیا بۆ یانەی بەرشلۆنە: پڕۆتۆکۆلەکەتان ڕەتدەکەمەوە

بابەتی دواتر

دێربی مێرسیساید.. بەهێزترین دێربی لیڤەرپوڵ لەم هەفتەیە ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share