(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی لە وڵڤەری بردەوە و گەڕایەو لووتکە

یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرای بەرامبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا، یارییەکە بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی وڵڤەرهامتن لە یاریگای “مۆڵنیو” میوانداریی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی یەک، 16، 69 لەلایەن جاک گریلیش، ئێرلینگ هالاند، فیڵ فۆدینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، یانەی وڵڤەرهامپتن بە شەش خاڵەوە بۆ پلەی 16 دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share