ئەمڕۆ 15ی ئایار، شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پەیامی هاوخەمی و پاڵپشتی حزبەکە و کەسی یەکەمی حزبەکەی گەیاندە کونسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان.
شاندەکەی کۆمەڵی دادگەریی به‌نوێنه‌رایه‌تیی عه‌لی باپیر، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كردووە و له‌لایه‌ن نه‌زمی حزووریی سه‌ركونسوڵی كونسوڵخانه‌وه پێشوازییان لێكراوە.
بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی کۆمەڵ نامەیەکی عەلی باپیری، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەرییان گەیاندووەتە کونسوڵخانەی فەڵەستین و لە نامەکەدا عەلی باپیر ڕایگەیاندووە، ” سەرەنجام ئەو ڕۆژە دوور نابێت، کە ئەو قەوارە زایۆنییە، لە نیشتمانی ئیسلامییدا کۆتایی پێبێت، کە دەستی گرتووە بەسەر مزگەوتی ئەقسا یەکەمین قیبلەی مسوڵمانان و سێیەمین حەڕەمیان”.
ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندووە، سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین دوایین پێشهات و ڕووداوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خستووەتەڕوو و، هیوای خواستووە به‌زووترین كات ئه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆتایی پێ بێت.