ئومێد خۆشناو: گرفتی کەمئاوی هەولێر بەهۆی کارەباوەیە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بابەتی کەمئاوی شاری هەولێر پەیوەندی بە کێشەی کارەبای نیشتمانییەوە هەیە، بەهۆی نەبوونی کارەبای پێویست بۆ بیرەکان لەلایەن وەزارەتی کارەباوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، 90%کێشەکانی ئاوی گەڕەکەکان بەهۆی دابیننەکردنی کارەبا بۆ بیرەکانەوەیە، دەشڵێت، ئەو کارەبا پچڕ پچڕەی کە هەیە ناتوانێت تۆڕەکانی ئاو پڕ بکات.

باسی لەوەشکرد، بڕیاریان داوە مۆلیدەی گەڕەکەکان بۆ بیرەکان دابینبکرێت بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی هەولێر چارەسەر بکرێت و هەموو ئەو بیرانەی کە وشکدەبن، بیری نوێ لە جێگەیان لێدەدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى پەروەردە نمرەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان بڵاودەکاتەوە

ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکانى هەرێم بڵاوکرانەوە و پەروەردەى هەرێم دەڵێت، لە ئەپلیکەیشتنى ئى-هەڵسەنگاندن بەردەستە. وەزارەتى پەروەردەى…
Total
0
Share