لایەنگرانی سەدر و عامری بۆ پشتگیری لە فەڵەستین چوونە سەر شەقامەکان

لە چەندین شاری عێراق لایەنگرانی موقتەدا سەدر و هادی عامری وەک پاڵپشتییەک لە فەڵەستین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی هاوخەمی و پشتگیریان وتەوە.

پێشتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندبوو، کە خۆپیشاندان دەکەن وەک پشتگیرییەک بۆ گەلی فەڵەستین لە ژێر “هەڕەشەکانی ئیسرائیلدا”.

دواتر هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحیش ڕایگەیاند، ئەوانیش بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن، دژی سوپای ئیرائیل و دەچنە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ 15ی ئایار، لە یەک کاتدا خۆپیشاندەران لە شارەکانی بەغداد و بەسرە و زیقار و بابل ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئاڵای فەڵەستین و عێراقەوە دروشمیان وتەوە.

 

بابەتی پێشتر

دوای مەریوان سەلەفییەکان لە شاری سەقزیش خەڵکیان بریندارکرد

بابەتی دواتر

دایک و باوکێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەیان خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی. نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع…
Total
0
Share