کومان پلانەکەی زێدان جێبەجێدەکات و دیمبیلی خستووەتەوە سەر ڕێگەی ڕاست

 

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بڕیاریداوە سیستمی خولانەوە جێبەجێبکات و لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی داهاتوودا یاریزانە یەدەگەکان تێکەڵ بە پێکهاتەی سەرەکی دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا زۆرینەی یاریزانانی بارسا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان سەرقاڵی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانن، لە بەرانبەردا ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر سەرنجی خستووەتەسەر ئەو یاریزانانەی بۆ پێکهاتەی وڵاتەکانیان بانگهێشتنەکراون.

ڕۆژنامەکە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئازولگراناوە بڵاویکردووەتەوە، کە کومان بڕیاریداوە لە مانگی تشرینی یەکەم بۆ کۆتایی تشرینی دووەم سیستمی خولانەوە بەکاربخات لە هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ پێکهاتەکانی بارسا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ.

لەو ماوەیەدا بەرشلۆنە یەکەم یاری بەرانبەر خیتافێ (17/10) ئەنجامدەدات، کۆتا یاری لە هەشتی مانگی تشرینی دووەم بەرانبەر ڕیاڵ بیتیس ئەنجامدەدات، لەو ماوەیەدا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە هەموو هەوڵێک دەدات پارێزگاری لە توانای جەستەیی یاریزانانی بکات و سیستمی خولانەوە بەکاربخات، بەهۆی ئەم سیستمەوە دوو پێکهاتەی جیاواز بەکاردەخرێت.

سیستمی خولانەوە سیستمێکی نوێ نییە و پێشتر زینەدین زێدان و چەندین ڕاهێنەری دیکە بەکاریانهێناوە، بەهۆیەوە زۆرینەی یارییەکان بە دوو پێکهاتەی جیاوازا بەشداری دەکەن و ئەوەش ماندوبوونی یاریزانان کەمدەکاتەوە.

عوسمان دیمبیلی

سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بە میرالیم پیانیچ و فرانچیسکۆ ترینکاو کردووە، کە بانگهێشتی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان نەکراون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە تەواوی حەوت یاری داهاتووی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن کومانەوە چانسیان پێدەدرێت.

یاریزانێکی دیکەش کە ئەگەری گەڕانەوەی هەیە عوسمان دیمبیلی فەرەنسییە، لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک لە ڕاهێنانەکان دواناکەوێت، تەنانەت لە کاتی حەوانەوەکانیشدا لە ناوچەی مەشقەکان ئامادەبووە بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی ڕاهێنان کە لەلایەن ستافی هونەرییەوە بۆی داڕێژراوە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات؟ دەبێت پڕۆتۆکۆلی یوێفا تێپەڕێنێت

بابەتی دواتر

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەرێم هەڵوەشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست…
Total
0
Share