کریستیانۆ بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات؟ دەبێت پڕۆتۆکۆلی یوێفا تێپەڕێنێت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی یوڤانتۆس، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و گومان لە بەشداریکردنی دەکرێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە.

دوێنێ، سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بە فەرمی توشبوونی کریستیانۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد، بڕیارە ئەمڕۆ دووبارە پشکنینی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ دووپاتکردنەوەی پشکنینە خولاوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، بەوهۆیەشەوە ڕوبەڕوبوونەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرانبەر سوید لەدەستدەدات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ مەترسی بەشدارینەکردنی لە ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر بەرشلۆنە لەسەرە.

بەپێی پڕۆتۆکۆلە کارپێکراوەکانی یوێفا، هەر یاریزانێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت، دەبێت ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێت، بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە چالاکییە ئەوروپییەکان مەرجە هەفتەیەک پێش ڕوبەڕوبوونەوەکان ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ دەربچێت.

کریستیانۆ بەهۆی کۆرۆناوە یاری کرۆتۆنی لە خولی ئیتاڵتا، دینامۆ کیێڤ لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەدەستدەدات، گومان دەکرێت لە (28/10) بتوانێت بەرانبەر بەرشلۆنە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە، چونکە پشکنینی یاریزانان لە (21/10) ئەنجامدەدرێت، لەو بەروارەشدا دەبێت ئەنجامی پشکنینی کریستیانۆ نێگەتیڤ بێت، کە ئەوەش نزیکی مەحاڵە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە حەوت ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ گەڕانەوە و چارەسەربوون لە کۆرۆنا، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا گەورەیی و ئەزموونی یاریزانەکە ڕێگەی پێدەدات پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی و سەرجەم یاسا تەندروستییەکان تێپەڕێنێت؟

بابەتی پێشتر

ڕێگا بە هاوردەكردنی تەماتە دەدرێت بۆ ناوخۆی هەرێم

بابەتی دواتر

کومان پلانەکەی زێدان جێبەجێدەکات و دیمبیلی خستووەتەوە سەر ڕێگەی ڕاست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share