(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بەسەر لایپزیکدا سەرکەوت و “دی ئێف بی پوکاڵ”ی بەدەستهێنا

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕووبوونەوەی کۆتایی جامی ئەڵمانیا ” دی ئێف بی پوکاڵ” لە نێوان یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و لایپزیک ئەنجامدرا و زەردپۆشەکان بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، یانەی لایپزیک و بوروسیا دۆرتمۆند یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیایان ئەنجامدا، ئەستێرەکانی بوروسیا دۆرتمۆند توانیان بە ئەنجامی (4-1) بردنەوە تۆماربکەن.

گۆڵەکانی ڤیستیڤالین لە خولەکەکانی پێنج و 28 و 45 و 88 لەلایەن جادۆن سانچۆ (دوو گۆڵ) و ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، گۆڵەکەی لایپزیک لە خولەکی 71 لەلایەن دانی ئۆلمۆوە تۆمارکران.

سەرکەوتنی یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا “بوروسیا دۆرتمۆند” بە دەستکەوتێکی گەورە ئەژماردەکرێت، بەوپێیەی لە ئێستادا پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگیان گرتووە، کە پلەیەکی سەرکەوتووە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، بەڵام بەهۆی چنینەوەی ئەم نازناوەوە یانەکە لە ئەگەری شکستهێنانی لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، دەتوانێت لە خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” بەشداریبکات.

دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەسەر پشتی بوروسیا مونشنگلادباخدا بازیدا، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر هوڵشتاین کیل بردنەوەیان تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

لە لوبنانەوە چەند موشەكێك ئاڕاستەی ئیسرائیل كران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share