عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵوەشاندەوە

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی نیشتمانی و سەلامەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵوەشاندەوە، و ژمارەیەك بڕیاری نوێشی لەباره‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ده‌ركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، لیژنەكە هۆكارەكەی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە، بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ویستوویانە خۆیان بکوتن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کەمیکردووە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی نیشتمانیی عێراق ، داخستنی مۆڵ، چێشتخانه،‌ كافتریا، هۆڵه‌كانی پرسه‌ و سینەما، لە ڕۆژانی جەژن بەردەوام دەبن، و دوای جەژن لە 17ی مانگ دەكرێنەوە، لە نێوان کاتژمێر 5 بەیانی بۆ 8:30 خولەکی شەو.

هەروەها قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی كەمكرایەوە بۆ كاتژمێر 9ی شەو تا 5ی بەیانی.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارە نوێیەكەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراقدا هاتووە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی دەوڵەت لە ڕۆژی 17ی/5 تا 20/5 ڕادەگیرێت، جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی دوو سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

كازمی: ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردمان یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share