ڕۆژانی جەژن چەند كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەبێت؟

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا، بەراورد بە رۆژانی ئاسایی زیاتر دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەرنامەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان، لە ڕۆژانی جەژنیشدا هاوشێوەی مانگی ڕەمەزان دەبێت و دوای جەژن گۆڕانكاریی بەسەردادێت.

هاوكات سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتییان دەدەن.

وتیشی، بەهۆی نەدانی كارەبا بە كارگەكان لە ڕۆژانی جەژندا، پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبن و دەگەنە نزیكەی 22 كاتژمێر.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بەنیازی هێوركردنەوە نییە تا نەگات بە ئارامییەكی درێژخایەن

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە: لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتووەتە ئاراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share