مەسرور بارزانی: ئارینی کوڕم دەڵێت دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات ڕایگەیاند کە پابەندە بەڕەخساندنی دەرفەت و هاوکاری کردنی گەنجان و ڕایگەیاند کە ئارینی کوڕی پێیدەڵێت دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

لە وتارێکدا لە کاتی بەشداریکردنی لە تێدێکس نیشتمان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لێرەم بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، هەروەها بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم بۆ گەنجەکانمان بەگشتی، لە زاخۆوە تا خانەقین”.

مەسرور بارزانی وتیشی، ” لێرەم، تا سەرەتایەکی نوێ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەنجان دەستپێبکەین، کە پەیوەندییەک بێت، لە سەر بنەمای باشترکردنی دۆخی کوردستان لەلایەک، هێنانەئارای دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ گەنجان لە لایەکی تر”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم گەنجاندان سەختن و هەندێکیان بۆ چەندین نەوەیەی لە ئارادان.

ڕاشیگەیاند کە دەزانم ئێستا چاوەڕوانییەکانی ئێوە جیاوازن، (ئارین)ی کوڕم زۆر جار پێم دەڵێ “بیروبۆچوونی گەنجان ئێستا جیاوازترە و خواست و داواکاریان زیاترە، بۆیە دەبێ زياتر هەل و دەرفەتی کار بۆ گەنجان برەخسێنن”.

مەسرور بارزانی وتی، “بە ڕاشکاوی پێتان دەڵێم: من خۆم پابەندم بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجەکانمان. بێگومان حکومەت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و پێویستە حکومەت چوارچێوەی یاسایی و ئابووری، بۆ گەشەپێدان و هاندانی هاوبەشیی و شەراکەتی کەرتی گشتی و تایبەتی دیاری بکات ، بۆ ئەوەی خاوەنکار و بازرگانەکان، گەشە بکەن و هەروەها یارمەتی گەشەپێدانی بزنسی بچووکیش بدەن”.

سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا ڕاشیگەیاند، “دەزانم کە دەبێت مەشق و پەروەردەی دروست هەبێت، بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەت بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین، بەڵام بێگومان ئێمە ڕێگایەکی درێژمان لە پێشە و ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریانە ، کاتی دەوێت و هەندێک جار هەندێک کەسی خاوەن بەرژەوەندی تایبەتین و ڕێگری لە ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن”.

 

جەختی لەوە کردەوە، دەبێت ئابوورییەک بنیات بنێين کە کەمتر پشت بە دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا ببەستێت. ئابوورییەک بێت، زیاتر پشت بە هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەتی ببەستێت بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتکردنی بازرگانیی بچووک و مامناوەند کە بتوانن زۆرترین دەرفەت و هەلی کار بڕەخسێنێت.

بەسیلەوەکرد، کە سیستەمێکی تەواو دیجیتاڵییان، بۆ دارایی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە ، کە بە تەواوی لە لایەن کارمەندە گەنجە بەتواناکانی کوردستان لە ناو حکومەتدا، دروست کراوە و گەشەی پێ دراوە.

مەسرور بارزانی تی، “من داوام کردووە کە گرووپێکی نوێنەرایەتی گەنجان دروست بکرێت بۆ ئەوەی نیگەرانیی و خواست و داوا و بیرۆکەکانی گەنجان ڕاستەوخۆ بگاتە نووسینگەکەم، ئێوە خاوەنی ئەم وڵاتەن و سەرمایەکی گرنگیی ئێستا و داهاتووی نیشتمانن .تکایە مەهێڵن هیچ کەسێک سنوور بۆ تواناکانتان لە خزمەتکردنی نیشتمان ساردتان بکاتەو”.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە کەرکوک بوونی نییە

بابەتی دواتر

توشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share