ئیسرائیل بەنیازی هێوركردنەوە نییە تا نەگات بە ئارامییەكی درێژخایەن

پێناچێت گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەرەو هێوربوونەوە بچێت، بە تایبەت كە تەلئەبیب سوورە لەسەر چڕتركردنەوەی هەڵمەتە سەربازییەكانی، دەڵێن، تا بەدەستهێنانی “ئارامییەكی درێژخایەن”، بەردەوام دەبن لە پرۆسە سەربازییەكان.

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی حكومەتی بچووككراوەی وڵاتەكەی كرد، دوای كۆبوونەوەكە دوپاتیكردەوە، بڕیاریانداوە بە نەرێنی وەڵامی هەر دەستپێشخەرییەك بدەنەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ.

نەتەنیاهو ڕاشیگەیاند، بەردەوامدەبن لە هێرشكردنە سەر “ئامانجە تیرۆریستییەكان” لە غەززە، بەشێوەیەك، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەزار موشەكیان ناوە بە ئامانجە جیاجیاكانەوە.

لای خۆیەوە بینی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل زۆر بە كورتی ڕایگەیاند، تا بەدیهێنانی ئارامییەكی درێژخایەن، بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان.

لەو چوارچێوەیەدا سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا 7 هەزار سەربازی یەدەگ بانگبكات بۆ خزمەت، قسەش لەسەر ئەگەری هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە لەئارادایە، بەڵام بە فەرمی یەكلانەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. 636 توشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە هەزار چاكبوونەوە تۆماركران

بابەتی دواتر

ڕۆژانی جەژن چەند كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.…
Total
0
Share