یەكەمین كۆمپیوتەری ئەپڵ بە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار خرایە زیادكردنەوە

لە باشوری كالیفۆرنیا كۆمپیوتەرێكی دار لە جۆری “ئەپڵ 1” خرایە زیادكرنەوە كە نرخەكەی زیاترە لە یەك ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیایەك ئەمرٍۆ سێشەممە، لە باشوری كالیفۆرنیا كۆمپیوتەرێكی جۆری داریی “ئەپڵ 1″ی خستە زیادكردنی ئاشكراوە كە یەكەمین كۆمپیوتەرە لەلایەن كۆمپانیاكەوە لە ساڵی 1976 درووستكراوە.

كۆمپانیاكە نرخی ئەو كۆمپیوتەرەی بە زیاتر لەیەك ملیۆن دۆلار دیاریكردووە، چونكە پێشتر لەلایەن سەرۆكی كۆچكردووی كۆمپانیای ئەپڵەوە ستیف جۆبز بە 666 هەزار دۆلار فرۆشرابوو.

هەروها پێشتر لە لۆس ئەنجلوس كۆپیەكی كۆمپیوتەرەكە كە لەهەمان ساڵ بەرهەهێنراوە لەنێوان 400 بۆ 600 هەزار دۆلار خرایە بازاڕەوە و بەونرخەشی كە دیاریكرابوو فرۆشرا.

هاوكات كوری كۆهین، شارەزا لە بواری كۆمپیوتەر بە ڕۆژنامەی “ئەجلۆس تایمز”ی وتووە، 60 كۆمپیوتەری جۆری “ئەپڵ 1” هەتاوەكو ئێستا ماون، بەڵام تەنها 20 دانەیان كاردەكات.

باسیلەوەشكردووە، ئەو كۆمپیوتەرانە لە داری دورگەكانی “هاوای” دروستكراون و زۆر بەنرخن.

بابەتی پێشتر

چۆن 14ی تشرینی دووەم وەك ڕۆژی سلێمانی یەكلاكرایەوە؟

بابەتی دواتر

جیهان لە ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی كەمی سرنج دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share