ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، ئەنجامی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، كە نزیكەی 48 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبوو لە 577 كورسی پێكهاتبوو.

لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی فەرەنسادا ڕێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان 38% بوو تیایدا ھاوپەیمانیی ئەنسەمبڵ-ی ماکرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و ڕێژەی 38.6٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، كە دەكاتە 245 کورسی، لە کاتێکدا 289 کورسی پێویستە تاوەكو بە تەنیا بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.

هەروەها هاوپەیمانیی “نوپێس”ی چەپڕەو کە لە 10 پارت پێکدێن و ژان میلانشۆ سەرۆکایەتیی دەکات 31.6٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و 131 کورسی پەرلەمانی دەكات.

پارتەكەی ماری لۆپێن كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ڕكابەری ماكرۆنی دەكرد، 17.3٪ی دەنگەکانی بەدەسهێنا كە دەكاتە 89 کورسیی پەرلەمانی.

بەپێی هەواڵی میدیاكانیش، ئەنجامەكەی هەڵبژاردن دەریدەخات كە، ماکرۆن بە تەنها ناتوانێت حكومەت پێكبهێنێت و دەبێت هەوڵبدات لە پارتەکانی دیکە نزیکبێتەوە و هەوڵی پێکهێنانی حکومەت بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
زیاتر ببینە

چین: هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بەردەوامبین

گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان. لە…
Total
0
Share