پاریس لە دوورخستنەوەی پۆچتینۆ نزیكە

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان هەنگاوێكی گەورە لە دوورخستنەوەی پۆچتینۆی ڕاهێنەریان نزیكبونەتەوە.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكردووە، پارێزەرەكانی پاریس گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی پۆچتینۆ كردووە بۆ ئەوەی ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی وادەكەی، لە پۆستەكەی دووریبخەنەوە.

ئیدارەی یانەی پاریس دەیەوێت ڕێگە چارەیەك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەیەك بدۆزنەوە هەردولا بە دۆستانە كۆتایی بە پەیوەندییەكانیان بهێنن.

ڕۆژنامەی لیكیپ ئاشكرایكردووە هەموو شتێك لە نێوان پۆچتینۆ و ئیدارەی پاریس كۆتایی هاتوە و تەنها چەند كاتژمێرێكی كەم ماوە بۆ ئەوەی ئاشكرابكرێت.

پۆچتینۆ لە مانگی یەكی ساڵی 2021 وەك ڕاهێنەری پاریس دیاریكراوە و سێ ناسناوی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە بردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

بابەتی دواتر

حكومەت ڕاپۆرتی سێیەمی چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share