ئەنچیلۆتی تەنها پشت بە بنزیمە نابەستێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی باوەڕی بەوەیە وەرزی داهاتوو کەریم بنزیمە ناتوانێت بە تەنها ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵ لە ئەستۆ بگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای هێشتنەوەی بۆرخا مایوڕاڵی کردووە.

پۆرتاڵی “دیاریۆ ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەرزی نوێ ئەنچیلۆتی پێی وایە بنزیمە بە تەنها ناتوانێت ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵ و قورسایی هێڵی هێرشبەری پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا لە ئەستۆ بگرێت، بۆیە داوای یەکلایی کردنەوەی پێگەی هێرشبەرانی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێرێز و هاوکارانی بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بڕیاریانداوە بەردەوامی بە تواناکانی بۆرخا مایوڕاڵ بدەن، لە بەرامبەردا لوکا یوڤیچ و ماریانۆ دیاز ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکەن.

یوڤیچ لە یانەی فیۆرنتیناوە نزیکبووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتووی ماریانۆ ناڕوونە.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە گرێبەستێکی دیکەی یەکلایی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share