جارێكی دیكە هیچ گیانلەدەستدانێك بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

59 توشبووی نوێ تۆماركراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 59 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هیچ توشبوویەكیش لەو ماوەیەدا گیانی لەدەستنەداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 174 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 59 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 125 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتەكە هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستنەداوە و ئەمەش بۆ دووەم ڕۆژە هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارناكرێت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 106 هەزار و 719 توشبوو، لەو ژمارەیە 102 هەزار و 41 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 429 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بەرهەمە جوانکارییەکان هەڕەشەیەکی بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، بەرهەمە جوانکارییەکان مەترسییەکی بەردەوام و بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان. توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و…
Total
0
Share